فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە زیندانی ناوەندی کەرەج
دوشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۳   |  13-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١٩ی گوڵان، بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “نۆریاو” سەر بە شاری پاوە بە ناوی کیانووش وەلەدبەیگی تەمەن٣٥ ساڵ، لە کاتێکدا حەوتەمین ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج تێدەپەڕاند، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فایەق وەلەدبەیگی لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوو بەدەست نەخۆشی گورچیلە و نەخۆشی دڵ دەیناڵاند و بەرپرسانی زیندانی کەرەج لە پێدیانی ئیزنی مرەخەسیی دەرمانی بە ناوبراو ڕێگرییان کردووە. جێگای ئاماژەیە، کیانووش وەلەدبەیگی ٧ ساڵ لەمەوبەر لە شیراز بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە” دەستبەسەر و سزای ١٨ ساڵ بەندکران بە سەریدا سەپێنرابوو. ناوبراو نزیکەی دوو ساڵ پێش لە زیندانی عادڵئاوای شیراز بۆ زیندانی قزڵحیساری کەرەج گواسترابووە.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤، لانیکەم ١٥ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە.