شارەداری شاری شوش مەرجی بۆ دانی حەقدەستی کرێکارانی ئەو شارەداریە داناوە
پێنجشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۰   |  10-02-2022
کرێکارانی شارەداری شاری شوش ئەگەرچی چەندین جارە ناڕەزایەتی خۆیان بە نیسبەت دواخرانی حەقدەستەکانیان دەربڕیوە، بەڵام شارەداری دەڵێت تا قەرزەکانمان لە شیرکەتە دەوڵەتی و خسوسیەکان وەرنەگرینەوە، حەقدەستەکانتان پێ نادرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەندین ساڵە ئەو شیرکەتانە لە دانەوەی قەرزەکانی ئەو شارەدارییە خۆیان دەبوێرن و شارەداریش هیچ بایەخێک بە داخوازییەکانی کرێکاران نادات و مەرجی داناوە بۆیان.
کرێکارانیش ڕایانگەیاندووە لەم بارودۆخە سەختەی ئێستادا، چیتر ناتوانین بە بێ حەقدەست ژیان و گوزەرانیان بەڕێوەببەین.