فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر لێدان و بێڕێزی بە پێنج کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۳   |  13-05-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵان، پێنج کۆڵبەر کە ناسنامەی سێ کەسیان بە ناوەکانی “ئاریەن ڕەزاپوور، محەممەد نیزامی و ئارمان”، لە کاتی گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون و بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان دراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای دەستبەسەر کردنی ئەو سێ کۆڵبەرە لە سنووری هەنگەژاڵی بانەوە، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی “بوویین سەر بەو شارە کراون و سەرەڕای ئەوەش، بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان دراوە و بێڕێزییان پێ کراوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو کۆڵبەرانە لە بەردەستدا نییە.