بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان پەکەکە و سپای تورکییە، چەندین دارستان و پاوان لە کانی ماسێ سووتاون و جووتیارانی ناوچەکەش ناتوانن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
هاوکات بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ڕایگەیاندووە، زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە و ١٥ گوندیش چۆڵ کراون. گوندی چەلکێ یەکێکە لەو گوندانەی ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدیە کە بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سپای تورکییە زیانی زۆری پێ گەیشتووە. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی نالەباری بارودۆخی ئەمنی، زۆرینەی گوندنشینان ماڵەکانیان بەجێهێشتبوو، هەرچەندە بەشێکیان گەڕاونەتەوە؛ بەڵام ژیان لە گوندەکە ئاسایی نەبووەتەوە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سپای تورکییە، ١٥ گوند لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ چۆڵکراون و زیانێکی زۆریش بە ژینگە و جووتیارانی ٢٨ گوندی دیکەی سنووری ناحیەکە گەیشتووە.