فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ژمارەی ئاوارەبوونی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری جیهان
چوارشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۳   |  15-05-2024

ململانێ و قەیران و کارەساتەکان لە جیهان بە تایبەتی لە دوو دەیەی ڕابردوو بوونەتە هۆی ئەوەی ژمارەی ئاوارەکان بگاتە ئاستێکی پێوانەیی و وێرانکارییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و ڕێگریشە لەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی چاودێریکردنی ئاوارەکان، تا کۆتایی ساڵی 2023 ژمارەی ئاوارەکان لە جیهان گەیشتووەتە 75 ملیۆن و 900 هەزار کەس، هەروەها لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ژمارەی ئاوارەکان ٪50 زیادی کردووە. راپۆرتەکە دەریدەخات تەنیا بەهۆی شەڕ و توندوتیژی 68 ملیۆن و 300 هەزار کەس ئاوارەبوونە، بەشێوەیەک تەنیا لە پێنج ساڵی رابردوو 22 ملیۆن و 600 هەزار کەس بەو هۆیەوە ئاوارە بوونە و زۆرترین ڕێژە لە ساڵەکانی 2022 و 2023 بووە. هەروەها حەوت ملیۆن و 700 هەزار کەس بەهۆی کارەساتی سروشتی ئاوارە بوونە. نزیکەی 26 ملیۆن و 400 هەزار حاڵەتی ئاوارەبوون بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە تۆمارکراون و چین و تورکییە سێ یەکی ئەو ژمارەیە پێکدەهێنن. لەرووی زۆری ژمارەی ئاوارەکان لە 2023 سوودان لە پلەی یەکەمدایە و نزیکەی 9 ملیۆن و 100 هەزار کەس ئاوارە بوونە و لەو ژمارەیە نزیکەی شەش ملیۆن کەس بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوونە. هەروەها لە کەرتی غەززە نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار کەس بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ئاوارە بوونە، تەنیا سوودان و کۆماری کۆنگۆ و کەرتی غەززە دوو لەسەر سێی ئاوارەکانی جیهان لەخۆدەگرن. هەروەها بەگوێرەی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 630 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستانن.