کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە دوورگەی لاوان
هەینی ۲۸-۰۲-۱۴۰۳   |  17-05-2024
کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە دوورگەی لاوان، ئەمڕۆ هەینی ١٨ی گوڵان، بۆ جارێکی دیکە دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانە، ئەمڕۆ هەینی بۆ جارێکی دیکە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.