فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی لە شاری بۆکان
شەممە ۲۹-۰۲-۱۴۰۳   |  18-05-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨، لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان بەڕێوەچوو.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا کە بە بوونی پارێزەری مەتین حەسەنی بەڕێوە چوو، ناوبراو سەبارەت بە تۆمەتەکانی “فریودان و هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتن بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بەرگریی لە خۆی کرد. ئەم هاووڵاتییە لە ناڕەزایەتییەکانی ٩٨دا چاوی بریندار بووە ئێستا چاوەڕێی بڕیاری دادگایە. مەتین حەسەنی لە خاکەڵێوەی ئەمساڵیشدا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بانگی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کرابوو. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، مەتین حەسەنی لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ لە بۆکان، بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش ڕاگوێزران بۆ زیندانی ناوەندی بۆکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ئازاد کرابوو.