ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی مانگی ڕێبەندان، “سیامەند خارەزم”ی ٢٦ ساڵ تمەن و “مۆراد ساعی”ی ٢٧ ساڵ تەمەن، دوو لاوی خەڵکی شنۆ پاش سێ حەوتوو دەستبەسەرکران بە بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ئازادکران.
ناوبراوان لە کاتی دەستبەسەرکراندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵە بێبەری کرابوون و ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ڕژیم” تۆمەتباریان کردوون.
مۆراد ساعی خەڵکی گەڕەکی ڕەحیم ئاوای شنۆ ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان(٢٣ی ژانویە) و سیامەند خارەزم خەڵکی گوندی “عەلی ئاوا” ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکای ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر کرابوون. دواجار ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی مانگی ڕێبەندان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی ناوەندی شنۆ ڕاگوێزرابوون.