فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاوڵاتیی لە میاندواو
یەکشەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۳   |  19-05-2024

ئومێد ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی، دوو هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری میاندواو، لە سەرەتای مانگی گوڵانەوە بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و تاکوو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئومێد ڕۆستەمی تەمەن ٣٠ ساڵ و فەرزین ڕۆستەمی تەمەن ٢٢ ساڵ، هەر دوو خەڵکی گوندی عەسگەرئاباد سەر بە شاری میاندواو، ماوەی ٢٧ ڕۆژی ڕابردوویان لە دەستبەسەرگە بەسەر بردووە. ئومێد و فەرزین ڕۆستەمی، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بۆ زیندانی ناوەندیی شاری میاندواو گواستراونەتەوە.