فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کران و ڕاگوێزرانی ئارمان مۆرادی بۆ زیندانی ناوەندی سنە
سێشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۳   |  21-05-2024

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گوڵان، ئارمان مۆرادی تەمەن ٣١ ساڵ، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی گوندی “دەرەگاوان” سەر بە شاری دیواندەرە و خوێندکاری بەشی کارناسیی باڵای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ڕازی کرماشان، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ بەشی جێبەجێکرانی سزاکانی سنە، بەمەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئارمان مۆرادی لەم دوایییانەدا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ” سزای پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابو. ئارمان مۆرادی لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ و هاوکات لەگەڵ کوژرانی حکومەتیی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیان لەگوندی دەرەگاوان دەستبەسەر کرابوو و دوای تێپەڕکردنی ٢٨ ڕۆژ، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرابوو.