فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی شەهرام کازمیان بەمەبەستی تێپەڕکردنی حوکمەکەی
پێنجشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۳   |  23-05-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕابردوودا بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی شەهرام کازمیان خەڵکی ورمێ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی  جێبەجێ کرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەهرام کازمیان لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٩، لە لایەن لقی دوویی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” بە پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درابوو و لە لایەن دادگای پێداچوونەوە ئەم حوکمە سەرلەنوێ پشتڕاست کرایەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە رێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان ڕاگوێزرا و پاش تێپەڕ بوونی مانگێک و کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزرا و لە کۆتاییدا ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.