فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەک لەشاری بۆکان
هەینی ۰۴-۰۳-۱۴۰۳   |  24-05-2024

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “مەهدی مەجیدی” لاوی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پشتگیری لە ڕێژیمی ئیسرائیل” بە ٣ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ١ ساڵ بەندکران و هەروەها بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەری” بە یەک ساڵ و بە گشتی بە ٥ ساڵ بەندکران حوکم دراوە.
مەهدی مەجیدی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەری پارەکە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی ناوەندیی شاری ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە ژووری تاکە کەسی بۆ زیندانی ناوەندی شاری بۆکان گواسترایەوە و لە کۆتاییدا دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.