نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەدوای دەستبەسەر کرانی
یەکشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۳   |  26-05-2024
بەپێی زانیارییەکان، لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵانەوە، “مەهدی وەلیزادە” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی “دارسەیران”ی شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆیدا بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستاش بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لەم بارەیەوە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.