فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاری تاران
یەکشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۳   |  26-05-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاری تاران، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە بەرامبەر ڕێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی تەئمین ئیجتماعی، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “سڕینەوەی ٢ لەسد لە مادەی ٨٩”، “دەرمانی خۆڕایی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان، وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.