بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “تەحسین مستەفا” ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان و خاوەن پێشینەی ٢٣ ساڵ وانەکوتنەوە لە خوێندنگاکانی ئەو شارە و “سامان کووشش” لە چالاکانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، لە درێژەدان بە ئیشەکەیان لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە دوور خراونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو چالاکە پیشەیییانە، لەلایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستان و بەپێی ماددەی ٨ی یاسای سەرپێچییە ئیدارییەکان، سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە، پێشتریش “سومەیە ئەختەر شومار” لە چالاکانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بە بڕیاری لیژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان دەرکرابوو.