فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەک لە کەرەج
دوشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۳   |  27-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دوایییانەدا “ئەمیر حسێن کووهکەن”، لە پارێزەرانی دانیشتووی کەرەج لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ” و “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” سەرجەم حوکمی شەش ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمیرحسێن کووهکەن، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانانی پارەکە، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەرەج دەستبەسەر و لە ئاکامدا دوای نزیک چوار مانگ دەستبەسەر بوون، بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی کەچوویی کەرەج ئازاد کرابوو.
شایەنی باسە، ناوبراو بەهۆی لەئەستۆگرتنی دۆسیەی دادخوازیی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەد مێهدی کەرەمی کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر و لەسێدارەدرابوو، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دۆسیەی ئەمنییەتیی بۆ ساز کراوە.