ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی قوم
دوشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۳   |  27-05-2024
سەر لە بەربەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، حوکمی سێداری بەندیکراوێکی خەڵکی شاری ئەراک، بە ناوی “سەمیر سەعیدی ڕاد” تەمەن ٣٥ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی قوم جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە “سەمیر سەعیدی ڕاد” سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی گواستنەوەی ٦کیلۆ هیرۆئین دەستبەسەر و لە لە لایەن دادگای شۆڕشی قوم حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.