دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
چوارشەممە ۰۹-۰۳-۱۴۰۳   |  29-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دوایییانەدا “هێمن ئاتەشتەڕ”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “چوار دیوار” سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بارەدا خۆ دەبوێرن. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.