فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئاوارەبوونی ١٤٤ ملوێن کەس لەسەر ئاستی جیهان
هەینی ۱۱-۰۳-۱۴۰۳   |  31-05-2024

گراندی كۆمیسیاری كاروباری په‌نابه‌ران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه‌، جه‌نگ و توندوتیژی ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوونه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ ١٤٤ ملیۆن كه‌س.
روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رده‌وام‌ جه‌نگ و توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌یان تێدایه‌،  ئه‌و ژماره‌ به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌. به‌ توندیش ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كرد، كه‌ وه‌ك ده‌زگایه‌ك پارێزگاری له‌ سه‌قامگیری جیهان ده‌كات و نه‌یتوانیووه‌ له‌ رێگه‌ی پێگه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ بكات، به‌تایبه‌ت ئاڵۆزییه‌كان له‌ غه‌ززه‌، سوودان، كۆنگۆ، میانمار و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی جیهان. له‌ ئێستادا چه‌ندین جه‌نگی گه‌وره‌ رووبه‌ڕووی به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی جیهان بووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌، جه‌نگی ئۆكڕاین– ڕووسییە، جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆی سوودان.