
ناوەندی ستڕاتێژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای کردووە، زیاتر لە ٢٠٠ ملوێن منداڵی کار لەسەر ئاستی جیهان کە تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٧ ساڵە، لە بازاڕ و شوێنەکاندا کار دەکەن کە لەم ڕێژەیە عێراق لە ڕیزبەندی چوارەمی جیهاندایە.
به‌هۆی ناله‌باری و ناسه‌قامگیریی دۆخی داراییه‌وه، به‌شی زۆری خێزانه‌كانی عێراق، منداڵه‌كانیان بۆ په‌یداكردنی بژێوی ڕۆژانه‌یان، ناچار به‌كاركردن ده‌كه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه به گوێره‌ی یاسای عێراقی، منداڵانی خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی قه‌ده‌غه‌یه ناچار به كاركردن بكرێن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی لیژنەی رزگارکردنی نێودەوڵەتیی لە عێراق، ڕێژه‌ی منداڵانی كار به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له هه‌ڵكشان دایە، كه هۆكاریشه بۆ وازهێنان له خوێندن و بێبه‌شبوونیان له‌مافی منداڵێتی و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان. له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه. سه‌دا ٨٥ی منداڵان له كاتی كاركردن و لە شوێنی كاره‌كانیان هه‌ست به ئارامی و سه‌لامه‌تی ناكه‌ن، هه‌ندێك جاریش له شه‌قام و شوێنه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی ده‌بنه‌وه.