فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۱۶-۰۳-۱۴۰۳   |  05-06-2024

کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی، لە سنووری بانە بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردان، پەرویز قادری، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “نیروان”ی بانە بریندار کرا. شایانی باسە، ئەم کۆڵبەرە لاقی بە سەختی پێکراوە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.