فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەرلە نوێی ڕەزا بەبرنەژاد لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۳   |  06-06-2024

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، ڕەزا بەبرنەژاد ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان و برای مەهدی بەبرنەژاد لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بۆ جاری دووەم لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر بۆ زیندانی قووچان گواسترایەوە.
ڕەزا بەبرنەژاد ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردان، دوای ١٣ ڕۆژ ڕاگیران لە زیندانی شاری قووچان بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری قووچان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕەزا بەبرنەژاد پێشتر لە پەیوەند لەگەڵ کوژرانی ئیبراهیم ڕەئیسی و بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کرابوو.