“سوهەیلا حیجاب”، بەندکراوی سیاسی و لە دژبەرانی حیجابی ئیجباری، لە زیندانی کرماشاندا تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە و خزمەتگوزاریی پزیشکیی بۆ ئەم بەندکراوە بەهۆی داخرانی بێهداریی زیندان ڕاگیراوە.
“ئارەش سادقی”، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لە تویتێکدا کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندان بڵاوی کردەوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی کە سوهەیلا حیجاب لەگەڵ ١٣ بەندکراوی دیکە لە بەندی ژنانی زیندانی کرماشاندا تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام بێهداریی ئەم بەندە بەهۆی “نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ” داخراوە و تەنیا لە ئەگەری حاڵەتی ناساییدا، ڕێگە دەدرێت بەندکراوی نەخۆش ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
سوهەیلا حیجاب مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە قەراری وەسیقەی ٣ ملیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادپرسی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.