فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار
یەکشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۳   |  09-06-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، یوونس نەبیزادە تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “دەلۆ” سەر بە ناوچەی دیزەج دۆڵ لە شاری ورمێ، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکرانی یوونس نەبیزادە، هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە گوندی دەلۆ و ماڵەکەیان پشکنیوە. تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.