هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی بانکی میللەت
سێشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۳   |  18-06-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی بانکی میللەت، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای ناوەندی ئەم بانکە لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە هێزەکانی ئینتزامی هێرشیان کردووەتە سەر ناڕازییان و بە بەکارهێنانی توندووتیژی هەوڵیان داوە بڵاوە بە ناڕازییان بکەن و لە ئەنجامیدا چەندین کەس لە بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیەیان دەستبەسەر کردووە.