فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێسەروشوێن کردنی هاووڵاتییەک لە سایین قەڵا
شەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۳   |  22-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردان، “ئارام ئوستادی” هاووڵاتیی خەڵکی شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە پەیوەندیدارەکان تا ئێستا لە دانی وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.