فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێک بەدەستی هاوژینەکەی لە شاری سنە
دوشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۳   |  24-06-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی پووشپەڕ، “نەرمین پیرهەمەن” خەڵکی گوندی “چەم سوو” سەر بە شاری سنە، لە لایەن هاوژینەکەی بە ناوی “حیشمەت کەلایی” لەبەردەمی نووسینگەی ئەو شارەدا بە چەندین زەربەی چەقۆ کوژرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قوربانی لەدوای داوای هاوژینەکەی بەمەبەستی ئامادەبوون لە نووسینگە بەمەبەستی جیابوونەوە، لەو شوێنە ئامادە بووە و لە شوێنێک هەڵکەوتوو لە نێوان گۆڕەپانی “مادەر” و شەقامی “سیرووس”دا بە ٢٠ زەربەی چەقۆ کوژراوە. شایانی باسە، نەرمین پیرهەمەن لە چەند مانگ پێشترەوە ماڵی هاوژینەکەی بەجێ هێشتووە و ڕۆژی ڕووداوەکە، بکوژ بە بیانووی ڕەزامەندیی بۆ جیابوونەوە قوربانیی کێشاوەتە شوێنی ئەو ڕووداوە و لەو شوێنە و لەبەر چاوی خەڵکدا بە چەندین زەەبەی چەقۆ کوشتوویەتی. هاوکات میدیاکانی حکومەت هەواڵی دەستبەسەرکرانی بکوژەکەیان ڕاگەیاندووە و وەکوو زۆربەی حاڵەتەکانی دیکەی ژنکوژی، هۆکاری کوژرانی ناوبراویان بە “کێشەی خێزانی” ناو بردووە.