فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی فەرهاد شێخی چالاکی کرێکاری
یەکشەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۳   |  30-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانە فەرهاد شێخی چالاکی کرێکاری و خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن لەقی ١ی دادگای شۆڕشی کەرەج، بە تۆمەتی “بانگەشە دژ بە کۆماری ئیسلامی” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
هەروەها ناوبراو بەناوی سزای تەواوکەر، بە قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێران، دوورخستنەوە بۆ شاری دیواندەرە و قەدەغەکردنی ژیان لە پارێزگای ئەلبورز و تاران، بۆ هەر یەکیان حوکمی دوو ساڵی بەسەردا سەپاوە. فەرهاد شێخی، ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەری پارەکە، بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامی” بە بڕیاری دادگا بانگ کرابوو.
ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی جۆزەردانی پارەکە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی لە هەشتگردی شاری کەرەج دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک، لە زیندان ئازاد کرابوو. فەرهاد شێخی، پێشتریش لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانی ١٣٩٨، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و دانانی دەستەبەری ٣٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.