فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دەرکراوی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز
دوشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۳   |  01-07-2024

ڕۆژی دووشەممە ١١ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی گرووپی میللی فوولادی ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانیان لەسەر کارەکانیان، لە شەقامی فێردەوسی تاران، لە بەرامبەر بینای ئیداراتی مەرکەزی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
جێگای ئاماژەیە، لەم دوایانەدا ٢٨ کەس لە کرێکارانی گرووپی میللی ئەهواز، بەدوای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی لەئاست بەکردەوە دەرنەهێنانی درووستی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان لەم ناوەندە، لەسەر کارەکانیان دەرکرابوون.