ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی تەورێز
چوارشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۳   |  03-07-2024
سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی تەورێز بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ڕەزا ئەحمەدزادە” ٤٧ ساڵ تەمەن، “بەهرام مۆحەڕەمی” ٣٦ ساڵ تەمەن و “مەنسوور” ناوبانگ نادیار ٢٨ ساڵ تەمەن، سێ ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.