فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە شاری شنۆ
چوارشەممە ۱۳-۰۴-۱۴۰۳   |  03-07-2024

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیدریس کارساز” خەڵکی شاری شنۆ، بە بێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە، دەستبەسەر کرا.
هەروەها شەوی سێشەممە لەسر چوارشەممە ١٢ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “کەمال عوقابی” خەڵکی ئاوایی بالاگیر و “محەممەد رەسوڵپوور” خەڵکی ئاوایی “کۆنەقەڵا”ی سەربە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شۆێنی ڕاگیران و چارەنوسی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.