فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر خوێندنگەیەک لە ناوچەی نەسیڕات
یەکشەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۳   |  07-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی فەلەستین، لەئەنجای هێرشی ئاسمانی سپای ئیسڕائیل بۆ سەر خوێندنگەیەک لە ناوچەی نەسیڕات، ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
شایانی باسە، ئەم خوێندنگەیە پێشتر سەربە ئاژانسی یارمەتی گەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاوارەکانی فەلەستینی “ئانڕوا” بووە کە بەدوای هێرشی ئیسڕائیل و دەستپێکی جەنگ لە لێواری غەززە، ببووە شوێنی جێگیرکردنی ٧ هەزار ئاوارەی فەلەستینی. جێگای ئاماژەی، زۆربەی قوربانیانی ئەم هێرشە، مناڵان و بەساڵاچووان بوون.