ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئەهواز، دامغان، قائیمشار و ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “شەریفە محەممەدی دەبێ ئازاد بکرێ”، “خانەنشین هاوار کە مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان مافەکانمان وەدی دێت”، لەئاست گەندەڵی بەربڵاوی حکوومەتی و بارودۆخی سەختی گوزەرانیان، لەبەرامبەر سندووقی خانەنشینی پۆڵا لەم شارانە بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون. ناڕازیان هەروەها خوازیاری، تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کارەکانی شیرکەت، نەمانی خاڵەنایاساییەکان لە سندووقی خانەنشین کراوانی فوولاد و دابین کرانی پێگەی ڕاستەقینەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتەمەی گەشەپێدانی دەوڵەت بوون.