فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوە سەربەخۆ کرێکارییەکان بۆ ئیدانەکردنی حوکمی سێدارە لەدژی شەریفە محەممەدی
سێشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۳   |  09-07-2024

لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشت لە حوکمێکی زاڵمانەدا شەریفە محەممەدی، ئەم ژنە چالاکە کرێکارییەی بە ئێعدام مەحکووم کرد. ئەو بەڵگەنامانەی کە بەپێی ئەوان لقی یەکەمی ئەم دادگایە ئەم حوکمە ناڕەوایەی دەرکردووە، لە بنەڕەتەوە نادروستن و هیچ بنەمایەکی یاسایییان نییە. هەرکەسێک ئەلفوبێی خەباتی مافخوازانە فێربووبێت، بە حوکمێکی لەو شێوەیە سەری سوڕدەمێنێت. چونکە لە ئەساسنامەی ئەو ڕێکخراوانەی کە چالاکیی سەربەخۆیان لەپێناوی ئازادیخوازی و یامەرتیدان بۆ دابینکردنی خواستی کرێکاران و زەحمەتکێشان پێناسە دەکەن، یەکێک لە گرینگترین و سەرەکیترین بنەماکانیان سەربەخۆبوون لە دەوڵەت، خاوەنکار، ناوەندە ئایینی و حیزبە سیاسییەکانە. بەتایبەت ئەگەر کەسانی ڕێکخراو لەناو ئەم ڕێکخراوانە قەبووڵیان کردبێ کە لە مەسیری مافخوازیی خۆیاندا، شێوازی عەلەنی و یاسایی دەگرنەبەر(لێرەدا بە هیچ شێوەیەک قەزاوەت لەسەر دروستبوون و یان هەڵەبوونی وەها شێوازێک ناکرێت). کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، سەر بە دەوڵەت، خاوەنکار، ناوەندە ئایینییەکان و حیزبە سیاسییەکان نییە. بێجگەلە ئەمە، شەریفە محەممەدی بە ئینتخابی ئازادانەی خۆی چەند ساڵە کە لە ئەندامیەتیی کۆمیتەی هاوئاهەنگی وازی هێناوە. هەربۆیە تۆمەتی ئەندامیەتیی ناوبراو لە کۆمیتەی هاوئاهەنگی و پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵە و چالاکیی چەکداری هیچ بنەمایەکی نییە و درۆیەکی گەورەیە.

بەڵام قازیی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشت چاوی بەسەر هەموو ئەم ڕاستییانەدا دەبەستێت و ئەوەیکە بۆ ئەم قازییانە گرینگە هەستی تۆڵەکردنەوە دژبە ئازادیخوازان و چالاکانی کرێکاری و کۆمەڵایەتییە. ئەو وەک کارگێڕ و میر غەزەبی دەسەڵات بەم حوکمە دڕندانەیە گیانی ئینسانێکی کردووەتە ئامرازی پەرەپێدانی ترس و تۆقاندن لەناو کۆمەڵگادا. جگە لەم ڕاستییانە، کاردانەوە بەرامبەر نادادپەروەرییە کۆمەڵایەتییەکان مافی هەموو کەسێکی هۆشیار و مافخواز و ئازادیخوازە. سنووردارکردنی ئەم مافە ئینسانییانە و دەرکردنی ئێعدام لەپێناوی بەناو دادپەروەری، تاوانێکە کە لەژێرناوی “دیفاع لە ئەمنیەت و بەغی”، ڕێگە بە کوشتنی ئەنقەستی ئینسانێک دەدات.

بێگومان هەموو ئینسانێکی هوشیار و ئازادیخواز، هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشان دەرکردنی حوکمی ئێعدام دژبە شەریفە محەممەدی و هەموو ئازادیخوازانی دیکە مەحکووم دەکەن و بۆ ئازادیی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجی ئەم ئینسانانە، کە زاڵمانە لە زینداندا ڕاگیراوان، لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک دەریغ ناکەن.


١٦ی مانگی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی

سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە

گرووپی یەکیەتیی خانەنشینەکان

کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان

کرێکارانی خانەنشینی خووزستان