بریندارکردنی کاسبکارێک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانه
دوشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۳   |  08-07-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، هێزەکانی پاسەوانی سنووری هەنگەژاڵ بە بیانوویی هێنانی خواردن، کاسبکارێکیان بۆ بنکەکەیان بانگ کردووە و پاش وەرگرتنی ١٥ بەشە خواردن بە بڕیاری فەرماندەی هەمان بنکە لە پشتەوە تەقەیان لەم کاسبکارە کردووە.
ئەم کاسبکارە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی خراپە و لە یەکێک نەخۆشخانەکانی شاری سنە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە. ناسناوی ئەم کاسبکارە “رێبوار رەشیدی” خەڵکی ئاوایی “کێلە”ی بانە ڕاگەیەندراوە.