کوژران و برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود
دوشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۳   |  08-07-2024
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە پێنج کۆڵبەر بریندار بوون.
شایانی باسە، یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی ئەیووب محەممەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. جێای ئاماژەیە، ناسناوی ئەو چوار کۆڵبەرە بریندارەی کە ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرته، بڵاونەکراوەتەوە.