فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژاراوی بوونی لانیکەم ٤٠٠ هاووڵاتیی لە گیلان
دوشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۳   |  08-07-2024

بەهۆی ژاراوی بوونی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان لە پارێزگای گیلان، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم ٤٠٠ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەمشارە کراون.
هاوکات ماڵپەڕی “ئێعتماد ئانلاین” لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، نەتەنیا هەتا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵکوو هەندێ لە بەرپرسانی پەیوەندیدار هەوڵیان داوە کە ئەم ڕووداوە بشارنەوە و سەرپۆشی بنێنە سەر.