ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی شارەکانی، تاران، ورمێ، تەورێز، بیجاڕ، بەندەرعەباس، هەمەدان، شاری کورد، خۆرەم ئاوا و گیلان و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “ستادی ئیجرایی مافەکانمانیان خواردووە”، “سەهامداری گشتی، مافەکانمانی خواردووە”، “بۆنیادی تەعاونی سپا، مافەکانمانی خواردووە”، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.