بەڕێوەچوونی ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۳   |  09-07-2024
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ، لانیکەم ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی تاران، هەمەدان، بەندرعەباس، ئیسفەهان، خۆڕەم ئاوا، تەورێز، ورمێ، ڕەشت، شاری کورد، بیجاڕ و سنە و هەروەها کۆمەڵێک لە خاوەن تراکتۆرەکانی ڕەفسەنجان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی ڕەهەندی ئاو و ئاوەڕۆی شارستانی ڕوودبار، بۆ سێزدەهەمین ڕۆژی بەردەوام، درێژەیان بە مانگرتن و کۆبوونەوەکانیان لە شوێنی کارەکەیان دا.