مانگرتن لە خواردنی ڕەزا شەهابی لە زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۳   |  09-07-2024
ڕەزا شەهابی چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی ئێڤین له ناره زایه تی به نەنێردرانی بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی و هەروەها هەڕەشەی پاسەوانەکانی زیندان، مانی لەخواردن گرتووە.
سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر، وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاندووە: مانگرتن لەخواردنی ڕەزا شەهابی لە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕەوە دەستی پێکردووە. جێگای ئاماژەیە، کۆمیسیۆنی پزیشکی پێشتر ڕایگەیاندبوو، ڕەزا شەهابی بەهۆی خراپتربوونی دۆخی تەندرووستی لەوانە ئازاری مل، مۆرەکانی پشتی، دیسکی کەمەر و لاقی دەبوایە بگوازرایەتەوە بۆ نەخۆشخانە.