سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر پارێزەرێکی خەڵکی ساوە
پێنجشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۳   |  11-07-2024
مەهدی شەکیبافەر، پارێزەری وەزارەتی داد لە لایەن لقی ٩ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مەرکەزی بە تۆمەتی (بێڕێزی بە خامەنەیی) حوکمی١٥مانگ و یەک ڕۆژ، بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی) حوکمی٧مانگ و ١٦ڕۆژ، بە کۆی گشتی ٢٢مانگ و ١٧ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای پشتڕاستکردنەوەی حوکمی مەهدی شەکیبافەر، فەرمانی دەستبەسەرکردنی لە لایەن لقی جێبەجێکردنی حوکمەوە دراوە. حوکم درانی مەهدی شەکیبافەر لە کاتێکدایە کە ئەم پارێزەرە لە دادگای سەرەتایی لە تۆمەتەکان بێتاوان دەرچوو و لەسەر پێداگریی داواکاری گشتی دۆسیەکە کراوەتەوە.