دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی لە سەردەشت
هەینی ۲۲-۰۴-۱۴۰۳   |  12-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، خەڵکی گوندی “گۆڵێ”ی سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاوڵاتییە بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون. شاهۆ حەسەن زادە و موبین ئیبراهیم پوور، دوای دەستبەسەرکرانیان لە گوندەکەیان، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواستراونەتەوە. هاوکات، چەندین هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.