بە پێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردووتە سەر ماڵی بنەماڵەیی “محەممەدڕەزا قەیتەرانی” گەنجی ٢٢ساڵەی خەڵکی مەهاباد و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو گەنجە لەبەر دەست نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەو بوارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، محەممەدڕەزا قەیتەرانی ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە کاتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە گۆڕەپانی ئیستقلالی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٣مانگ بە دانانی بارمەتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.