فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان
هەینی ۲۲-۰۴-۱۴۰۳   |  12-07-2024

کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان، ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی پووشپەڕ، بۆ جارێکی  دیکە دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزیەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانەیاندا، بۆ جارێکی دیکە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.