برینداربوونی ٩ کرێکار بەهۆی وەرگەڕانی ماشێی هەڵگری کرێکارانی کەشاوەرزی لە مێحوەری شنۆ بۆ ورمێ
شەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۳   |  13-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هێرانا، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، لەئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ و بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنی هەڵگری کرێکارانی وەرزی لە پارێزگای ئازەربایجانی غەربی، ٩ کرێکار بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە لە مێحوەری شنۆ بۆ ورمێیە و لە نزیک گوندی گرکاشان ڕوویداوە. شایانی باسە، سەرجەم قوربانیانی ئەم ڕووداوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.