ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، پێنج چالاکی مافی ژنان بەناوەکانی، “جلوە جەواهێری، نێگین ڕەزایی، ئازادە چاوشیان، فرووغ سەمیع نیا و شیوا شاسیا”، بەدوای بانگ کرانیان لە لایەن دادسەرای شۆڕشی ڕەشت، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەیان، گواسترانەوە بۆ زیندانی لاکان لەمشارە.
بەپێی حوکمێک کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەدژی ئەم پێنج چالاکە مەدەنییە دەرکراوە، هەرکام بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی ناوخۆ” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان، به تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی نایاسایی بە ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژی زیندان و سەرجەم بە ٦ ساڵ و یەک مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراون. هەروەها “جلوە جەواهێری” بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.