فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە پارێزگای دیوانییە
شەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۳   |  13-07-2024

چەندین ڕۆژە دانیشتووانی پارێزگای دیوانییە و شارەکانی دەوروبەری بەهۆی کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی و کێشەی کەمئاوی ئارامیان لێ هەڵگیراوە، بەڵام داواکارییەکانیان بێ وەڵام ماوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، مێدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، خۆپیشاندەران لە بەرپرسانی حکوومەت بێهیوا بوون بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی دروشمی ناڕەزایی ڕێگەی سەرەکیی نێوان سەماوە و نەجەف و دیوانییەیان داخستووە. خۆپیشاندەران چاوەڕوان بوون پارێزگاری دیوانییە بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچێت و گوێیان لێ بگرێت، بەڵام بەهۆی نەچوونی پارێزگار و بەهۆی فراوان بوونی ناڕەزاییەکان، خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزیی لێکەوتووەتەوە. شایانی باسە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی غوماس و قایمقامییەتی شارۆچکەکە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، بە گازی فرمێسکڕێژ کەوتنە نێو خۆپیشاندەران و دواتر تەقەشیان لێ کردوون و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بریندار بوون. هەروەها زیاتر لە 10 خۆپیشاندەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.