ئێعدامی ٢٦٦ بەندکراو لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا
یەکشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۳   |  14-07-2024
بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی، لانیکەم ٢٦٦ حوکمی ئێعدام لە زیندانە جیاوازەکانی ڕژیمدا تۆمار کراوە. بەپشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، لە سەرجەم ئەو ٢٦٦ بەندکراوەی کە لەسێدارە دراون، تەنیا ٢١ حاڵەت واتا ٨٪ی کۆی حاڵەتەکان لە میدیا حکومەتییەکان و میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بەشێوەی فەرمی بڵاو کراونەتەوە و ٩٢٪ی حاڵەتەکان میدیایی نەکراونەتەوە.