ئازادکرانی کورش شەریف پوور بەدانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی دیواندەرە
یەکشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۳   |  14-07-2024
ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، “کورش شەریف پوور” هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە پاش دە ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ئازاد کرا.
کورش شەریف پوور خەڵکی ئاوایی رەشیدئاوا و دانیشتووی دیواندەرە رۆژی پێنج شەممە ١٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەوە بەبێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و پاشان هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان بردبووە ماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنی بوو. شایانی باسە، ناوبراو پاش دەستبەسەر کران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی شارامفەری سنە ڕاگوێزرا و پاشان بۆ زیندانی دیواندەرە ڕاگوێزرابوو .