ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “هەژار دڵسۆز” تەمەن ٣٠ ساڵ و “عوسمان دڵسۆز” تەمەن ٦٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “زیوکە”ی پیرانشار ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی بەندکرانەکەیان، دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو هاووڵاتییە لە لایەن لقی ١٠٢ی داگای کەیفەری دووی پیرانشارەوە، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” هەرکامەیان بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کراون. جێگای ئاماژەیە، هەژار و عوسمان دڵسۆز رۆژی چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوون.
هەژار دڵسۆز لە رێکەوتی “٧ی خەرمانانی ١٤٠١” و عوسمان دڵسۆز لە رێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی هەمان ساڵ ، پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرابوون.